گوندێكی شارباژێر بۆردوومان دەکرێت

شەیری بکە لە:
گوندێكی شارباژێر بۆردوومان دەکرێت

دیمەنێکی بۆردوومانەکە

ئاڤا نیوز

 

فڕۆکەکانی تورکیا سنووری گوندی سەفرەی شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر لە شاخی گردەڕەش کەوتەوە.


لێدوانی فەرمی: كامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە زریان کەمال، پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: كاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارە گوندی سەفرەی سەر بە قەزای ماوەت بۆردوومان كرا، بەهۆی دووریی گوندەكەوە زەرەر و زیانی بۆردومانەكە نەزانراوە.


لە لایەکی دیکەوە: میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردەوە، فڕۆکەکانی تورکیا هەردوو گوندی سەفرە و گەڵاڵەیان بۆردوومان کردووە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە و شاخی گردەڕەش کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

وێنە گەورەکە: لەو ناوچانە "جموجوڵی چەکداری هەیە و بەردەوام لە لایەن تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: