ڕێگرییەکانی بەردەم هەناردە نەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
ڕێگرییەکانی بەردەم هەناردە نەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

كێڵگەیەكی نەوت لە هەرێمی كوردستان- وێنە: economy-news.net

ئاڤا نیوز  


جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، ڕێگرییەکانی بەردەم هەناردە نەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرا دەکات.


وێنە گەورەکە: لە 25-3-2023 بە بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا. سەرەڕای پابەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتەکە. بەڵام تاوەکو ئێستا هەنگاوی ڕژد لەوبارەیەوە نەنراوە. 


لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوو ڕێگریی سەرەکیی هەن لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان، یەکەمیان پابەندیی عێراقە بە ڕێککەوتنی ئۆپێک کە پێویست ڕۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل هەناردە بکات، عێراقیش ئەو بڕەی لە نەوتی کوردستان کە ئێستا هەناردە ناکرێت، بە نەوتی بەسرە پڕی کردووەتەوە.


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نەهرۆ ڕواندزی، ئەگەر بەغدا نەوتی کوردستان هەناردە بکاتەوە، دەبێت لەو بەشەی نەوتی بەسرە ببڕێت، ئەمەش لە زیانی خۆیەتی بۆیە ئەم کارە ناکات. هۆکاری دووەمیش بەهۆی تێچووی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتە لە هەرێمی کوردستان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێککەوتنی هەیە بۆ سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی نەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: