سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایدەگەیێنێت، سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشی و چارەسەرییەکانی چاو لە سنوورەکە دەکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: پڕۆژەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بەردەوامی هەیە و لە کۆتایی مانگی تەممووزیشدا دوو سەنتەری فریاکەوتنی خێرای و بەشی فریاکەوتن لە ناحیەی سەنگەسەر کرانەوە.

 

لێدوانی فەرمی: تەها محەممەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە ئاڤا نیوزی گوت: سەنتەرێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو لە ئیدارەی ڕاپەڕین چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: گوژمەی پرۆژەکە 78 ملیۆن دینارە و ژمارەیەک پزیشکی پسپۆریشی بۆ دابین دەکرێت.

شەیری بکە لە: