حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر ئیسرائیل

ساتی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵڵای لوبنانی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر  ئیسرائیل و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەش کوژرا و بریندار هەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانییاریییەکان 17 کەس برینداربوون و ژمارەیەک درۆنیش کەوتوونەتە خاکی ئیسرائیلەوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل ژمارەیەک درۆنی لەناوبردووە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تارانی پایتەختی ئێران، ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات و بەوهۆیەوە چەند جارێک بە درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر ئیسرائیل و ئیسرائلیش وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: