هێزێكی دیكەی پێشمەرگە لە هاوكاری هاوپەیمانان سوودمەند دەبن

شەیری بکە لە:
هێزێكی دیكەی پێشمەرگە لە هاوكاری هاوپەیمانان سوودمەند دەبن

دیناری عێراقی - محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بە گوتەی وەزیری پێشمەرگە هاوكارییەكەی ئەمریكا کە بەسەر لیواكانی پیادەی هێزی پێشمەرگە دابەشدەكرێت و بڕەكەی 432 هەزارە بۆ هەر ئەفسەرو پلەدارێك، لەمەودوا هێزی پشتیوانی دوو دەگرێتەوە.


لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، لە مەراسیمی وەرگرتنی ژمارەیەك تۆپهاوێژ لە هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند:" سوپاسی ئەمریكا دەكەین كە هێزی پشتیوانی دوو توانی بچێتە ناو ئەو هاوكارییەوە كە مانگانە پێشكەش دەكرێت، تەنیا یەك لیوا ماوە هەوڵی جددی دەدەین لە ئایندەدا كێشەی ئەوانیش چارەسەر بكرێت". 


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  ھاوکاری ھاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە  بڕەکەی (432 هەزار) دینارە بۆ هەر پلەدارو پێشمەرگەو ئەفسەرێک.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: