ژین عەبدوڵڵا، گوتبێژی یەکێتیی بەڵێندەرانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڵێندەرانی سلێمانی داواکاری خۆیان نوێکردەوە بۆ پێدانی پارەی ئەو پڕۆژانەی کە لە ساڵی 2014ەوە تەواو کراون و خەرجکردنیان وەستاون، هاوکات لە ماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە هەزار بەڵێندەر لەو پارێزگایە مایەپووچ بوون.
وێنە گەورەکە: بەڵێندەران لە ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئێستا لە کێشەدان بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان بۆ پڕۆژە تەواوکراوەکان، پێنەدانی گەرەنتی دارایی و خەرجکردنی بیمەی پەیوەست بە پڕۆژە تەواوکراوەکان.
لێدوانی فەرمی: ژین عەبدوڵڵا، گوتبێژی یەکێتیی بەڵێندەرانی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوو کۆبوونەوەی جیاواز لەگەڵ کارگێڕی بانکی هەرێم و بانکی ناوەندی لقی سلێمانی کراون، ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک و خەرجکردنی گەرەنتی دارایی و بەگوێرەی ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژەکان لە ماوەی سێ ڕۆژدا."
زانیاريی زیاتر: لە کۆی هەزار و 200 بەڵێندەر، ئێستا تەنیا 100 بەڵێندەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی کاردەکەن، ئەوانەی دیکە پڕۆژەکانیان بۆهۆی بێ پارەییەوە وەستاندووە. گوتبێژی یەکێتیی بەڵێندەرانی سلێمانی وای گوت.
باکگراوند: لەماوەی 01-02-2023 تا 07-01-2024، بڕی 179 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی نوێ لە سلێمانی خەرجکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: عێراق بەردەوام زۆنی قەیران و ئاڵنگاری بووە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەوی کۆتایی هەفتە کاریگەریی لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: چاوەڕێین بەغدا بەڵێنەکان جێبەجێ بکات
34 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: عێراق بەردەوام زۆنی قەیران و ئاڵنگاری بووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پەیوەندییەکی باشی ئەمنیی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ دوادەکەوێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە