کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی خەمۆکی

شەیری بکە لە:
کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی خەمۆکی

وێنەی گوزارشت

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەتووە، کەمیی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی کێشەی دەروونی و نەخۆشی خەمۆکی.


وێنە گەورەکە: لە توێژینەوەکانی ڕابردوودا دەرکەتووە، کە ڤیتامین دی ڕۆلی گرنگی هەیە لە بەهێزی ئێسکەکان و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش، بەڵام لەم دوایانەدا دەرکەتووە کە کەمیی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی خەمۆکی.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئەوەی لەلایەن لایڤ ساینسەوە بڵاوکراوەتەوە دەرکەتووە: پەیوەندی هەیە لە نێوان کەمی ڤیتامین دی و نەخۆشی خەمۆکی، خەمۆکی دەتوانێت کاریگەری لەسەر لایەنەکانی ژیانی ڕۆژانە هەبێت لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بگرە تاوەکو خەوتن چارەسەرکردنی ڤیتامین دی یەکێکە لەو چارەسەرانەی سەرنج خەڵک ڕادەکێشێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری گۆڤاری (British Journal of Psychiatry) بڵاوکراوەتەوە، داتای زیاتر لە 30 هەزار بەشداربوویان پشکنیوە دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون، زیاتر ڕێژەی ڤیتامین دی یان کەمە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: