هەفتەی داهاتوو پۆستەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا یەکلایی دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هەفتەی داهاتوو پۆستەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا یەکلایی دەبێتەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


کەیسی گۆرانکارییە ئیدارییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە دادگەی ئیداری بەغدایە، ئەو دادگەیە هەفتەی داهاتوو پرسەکە یەکلایی دەکاتەوە.


وێنە گەورەکە: 31 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی خۆجێیی نەینەوا تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا هیچ كەسێك لەوانەی پۆستیان بەرکەوتووە واژۆی دەستبەکاربوونیان لەلایەن پارێزگاری نەینەوا بۆ نەکراوە.


لێدوانی فەرمی: ئەحمەد کیکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی پارتی بە ئاڤا نیوزی گوت: "دادگەی ئیداری کەیسی دابەشکردنی پۆستە ئیدارییەکانی ئەنجوومەن یەکلایی دەکاتەوە، کە پێچەوانەی پەیڕەو چەند لایەنێک لە نێوان خۆیاندا پۆستەکانیان دابەشکردووە."


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەحمەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هەفتەی داهاتوو دادگەی ئیداری بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە دەدات، هەر بڕیارێک بدرێت ئێمە پێوەی پابەند دەبین."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێتیی وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نەینەوا موستەقبەل وەرگرتنی یەک قایمقام، دوو بەڕێوەبەری ناحیە ، کە قایمقامی مەخموور و بەڕێوەبەری ناحییەکانی وانکێ و سنوونێن، بەرکەوتەیەتی.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ