دكتۆر سوهەیب جارێكی دیكە دەستگیركرایەوە

شەیری بکە لە:
دكتۆر سوهەیب جارێكی دیكە دەستگیركرایەوە

دکتۆر سوهەیب بە دەستگیرکراوی لە پۆلیسی هەولێر

ئاڤا نیوز  


پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دووبارە دکتۆر سوهەیب بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەکردن لە ئافرەتان و خراپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی دەستگیرکرا.


چیرۆكی سەرەكی: دکتۆر سوهەیب، خۆی وەکو پزیشکی جوانکاریی ناساندبوو، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دەستگیر کرابوو، دواتر بە دەستەبەری (کەفالە) ئازاد کرابوو، دووبارە دەستی بە هەڕەشەکردن لە ئافرەتان کردووەتەوە.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دووبارە دکتۆر سوهەیبیان بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەکردن لە ئافرەتان و خراپ بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی دەستگیر کردەوە.


زانیاریی زیاتر: ئەم دکتۆرە خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو، لەو ڕێگایەوە ئافرەتانی هەڵدەخەڵەتاند و وێنە و ڤیدیۆی دەگرتن و هەڕەشەی لێ دەکردن، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دووبارە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرایەوە و ڕادەستی دادگە کرا. پۆلیسی هەولێر وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان