ئەو گەنجانەی پێشتر كۆرۆنایان گرتووە ئەگەری لەدەستدانی بیستنیان زیاترە

شەیری بکە لە:
ئەو گەنجانەی پێشتر كۆرۆنایان گرتووە ئەگەری لەدەستدانی بیستنیان زیاترە

کۆڤید 19- گێتی

ئاڤا نیوز  


لە توێژینەوەیەکدا دەرکەتووە، ئەو گەنجانەی لە ساڵانی ڕابردوو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە داهاتوودا مەترسی کێشەی بیستنیان زیاترە.


وێنە گەورەکە:  ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکۆتایی 2019 لە چینەوە سەریهەڵدا، دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە و زیاتر لە حەوت ملیۆن کەس  بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی کۆریای باشوورەوە كراوە دەرکەتووە، مەترسی لەدەستدانی بیستن و هەستیاری دەمارەکان لەو گەنجانەدا زیادی كردووە كە لە ساڵانی 2020-2022 هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.


زانیاریی زیاتر: تیمی توێژینەوەکە داتای 6.7 ملیۆن کەسی پێگەیشتووی نێوان تەمەنی 20 بۆ 39 ساڵدا شیکردووەتەوە، کە 49.0% بەشداربووان پیاو بوون، 72.0% تووشی کۆڤید-19 بوون، بۆیان دەرکەوت گەنجانی تووشبوو بە کۆرۆنا مەترسی لەدەستدانی بیستنیان بە بەراورد بەو گەنجانەی کە هەڵگری کۆرۆنا نەبوون  بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە.


ئەمەش بزانە: لە ماوەی توێژینەوەکەدا 38 هەزار و 269 حاڵەتی لەدەستدانی بیستن تۆماركراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان