ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: 10 هەزار سەرباز كوژراون یان برینداربوون

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەكی ئیسرائیلی: 10 هەزار سەرباز كوژراون یان برینداربوون

سوپای ئیسرائیل سەربازە بریندارەکانی بە هێلیکۆپتەر لە غەززە دەگوازێتەوە- وێنە: AA

ئاڤا نیوز 


ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشكرای دەكات، تاوەکو ئێستا 10 هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون یان بریندارکراون و لە بەرامبەردا 40 هەزار فەلەستینی کوژراون.


وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، جەنگی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە و تادێت ئاڵۆزییەکانیان زیاتر دەبێت و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت" بڵاویكردەوە: لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە 10 هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون یان بریندارکراون لە غەززە.


زانیاریی زیاتر: بەپێی بەشی چاکسازی لە وەزارەتی جەنگی ئیسرائیل مانگانە هەزار سەرباز پەیوەندی بەو بەشەوە دەکەن.


لە لایەكی دیكەوە: دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل تاوەکو ئێستا ئاماری فەرمی کوژراو و بریندارانی سوپاکەی بڵاونەکردووەتەوە و پێش هەفتەیەک ناوی 689 سەرباز و 63 ئەفسەری پۆلیسیان هێناوە کە لە شەڕی غەززەدا کوژراون.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: