وەزارەتی تەندروستی دەنگۆی مردنی کەسێک بە ئایدز ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
نیشانەی نەخۆشیی ئایدز

نیشانەی نەخۆشیی ئایدز

ئاڤا نیوز

 

لە چەند پەیجێکی عەرەبی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە مردووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی ڕەتی دەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستان کەیسی نەخۆشیی ئایدز زۆر کەمە و ئەوانەشی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بن چارەسەری پێویستیان لە شوێنی تایبەت بۆ دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: د.سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هیچ کەسێک بە نەخۆشیی ئایدز لە نەخۆشخانەکانی هەولێر نەمردووە، ئەوەی باسکراوە گوایە لە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنە، ئەمە خۆی دەرخەری ناڕاستی بابەتەکەیە، چونکە کەیسی ئایدز ناچێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.

 

زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ڕوونکردنەوەمان دەبێت و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: