ئۆکراینا تێکشکاندنی ژێردەریاییەکی ڕووسیای ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا تێکشکاندنی ژێردەریاییەکی ڕووسیای ڕاگەیاند

ساتی بۆردوومانکردنی هێزەکانی ڕووسیا لەلایەن ئۆکرایناوە. وێنە؛ میدیاکانی ئۆکراینا

ئاڤا نیوز

 


ئۆکراینا ڕایگەدەگەیێنێت، ژێردەریاییەکی ڕووسیا لە نیمچە دوورگەی کریمیا تێکشکاندووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند، ژێردەریایی 'ڕۆستۆڤ-ئۆن-دۆن'ـی ڕووسیای لە کەناراوی سێڤاستۆپۆل بە مووشەک کردووەتە ئامانج و تێکیشکاندووە. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەم ژێردەریاییە یەکێک بووە لەو چوار ژێردەریاییانەی کە ڕووسیا لە دەریای ڕەش بەکاری خستوون و توانای هەڵدانی مووشەکی 'کرووز'ـیان هەبووە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئۆکراینا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەو وڵاتە سیستەمی بەرگیی ئاسمانیی ئێس-400ـی ڕووسییان لە نیمچە دوورگەکە تێکشکاندووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا ساڵی 2014 نیمچە دوورگەی کریمیای داگیرکرد و لکاندی بە خۆیەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: