مه‌نده‌لاوی داوای به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ژنانی ئێزدی ده‌كات

شەیری بکە لە:
مه‌نده‌لاوی داوای به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ژنانی ئێزدی ده‌كات

موحسین مه‌نده‌لاوی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت

ئاڤا نیوز


سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت لە 10 یەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی  ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری، داوای  پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی كرد.


وێنە گەورەکە: سێی ئاب، 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێپەڕ دەبێت، لە ئەنجامی پەلاماری داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.


پەیامی فەرمی: موحسین مه‌نده‌لاوی، سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت ڕایگەیاند: ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر ئێزدییەکان ئه‌نجامدرا، نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر گه‌لانی عێراق، به‌ڵكو له‌هه‌موو جیهان ده‌نگی دایه‌وه‌.


زانیاریی زیاتر: مه‌نده‌لاوی داوای له ‌هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن كرد، هاوكاربن بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ شنگال و ئاوەدانکردنەوەی لەڕێگەی دەستەبەرکردنی ژێرخان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و بژێوی ژیانی دانیشتووانه‌كه‌ی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: