په‌رله‌مانی عێراق داوای جێبه‌جێكردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی شنگال ده‌كات

شەیری بکە لە:
په‌رله‌مانی عێراق داوای جێبه‌جێكردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی شنگال ده‌كات

شاخه‌وان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز


لە 10 یەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی  ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە حکومەت کرد یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی کارا بکات و سەرجەم بڕگەکانی ڕێککەوتنەكە جێبەجێ بکات.


لێدوانی فەرمی: شاخه‌وان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند: پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت لەڕێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەریی تاوانە قێزەونەکانی داعش و ئه‌و کۆمەڵکوژییه‌ی دژی ئێزدییه‌كان ئه‌نجامیدا.


زانیاریی زیاتر: شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لە حکومەت كرد یاسای ڕزگاربووانی ژنانی ئێزدی كارا بکات، و سەرجەم بڕگەکانی ڕێککەوتنی شنگال کە لە لە نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئەنجامدرا جێبەجێ بکات.

وێنە گەورەكە: لە هێرشی 03-08-2014ـی داعش بۆ سەر شنگال شەش هەزار و 417 كەس لەلایەن چەكدارانی ئەو ڕێكخراوەوە دەستگیركران، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 596 ڕزگاركراون و دوو هەزار و 599 كەسیش ماون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: