عەممار حەکیم داوای خێرا ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکات

شەیری بکە لە:
عەممار حەکیم داوای خێرا ئاوەدانکردنەوەی شنگال دەکات

عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە - وێنە: واع

ئاڤا نیوز  


سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە 10 یەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی  ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات خێرا بکرێت لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێی ئاب، 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێپەڕ دەێت، لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.


پەیامی فەرمی: عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە ڕایگەیاند: بە ئامانجگرتنی ئێزدییەکان یەکسانە بە بەئامانجگرتنی هەموو عێراق و تاوانێکە کە ئازاری هەموو عێراقییەکی نیشتمانپەروەر دەدات.


زانیاریی زیاتر: داوا لە ئێزدییەکان دەکەین دەست بە زێد و خاکی خۆیانەوە بگرن، هاوکات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەین ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان خێراتر بکەن و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ژنانی ونبووی ئێزدی بکەن و قەرەبووی بنەماڵەی قوربانییەکانیش بکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: