میدیا عەرەبییەكان: پێنج بەرپرسی حەماس كوژران

شەیری بکە لە:
میدیا عەرەبییەكان: پێنج بەرپرسی حەماس كوژران

تانکێکی ئیسرائیل لە غەززە- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


میدیا عەرەبییەكان باس لەوە دەكەن، ئیسرائیل پێنج سەركردەی حەماسی لە توونێلەكانی غەززەدا كوشتووە.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردوومانكردنی كەرتی غەززە و دەیان كەس بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە كوژراون.


زانیاريی بەدەستهاتوو: سەرچاوە نزیکەکان لە حەماس بەسكای نیوز عەرەبیان گوتووە:" ئیسرائیل توانیویەتی دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکە و سێ فەرماندەی سەربازی لە تونێلێکدا لە شاری غەززە  بكوژێت".


وێنە گەورەكە: لەماوەی سێ ڕۆژدا ئیسرائیل چەندین گەورە بەرپرسی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنانی كوشتووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: