سبەی سلێمانی خولەکێک دەوەستێت

شەیری بکە لە:
سبەی سلێمانی خولەکێک دەوەستێت

ئاوارەبوونی ئێزدییەکان لە ساڵی 2014

ئاڤا نیوز  


پارێزگاری سلێمانی بڕیاریداوە، سبەی کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئێزدییەکان، ماوەی یەک خولەک هاتووچۆ لە شەقامە سەرەکییەکان بوەستێت.


وێنە گەورەکە: پەرلەمانی کوردستان لە سێی ئابی 2019 بڕیاریدا هەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە بکرێت بە یادی جینۆسایدی ئێزدییەکان، تا ئێستا هەریەکە لە پەرلەمانەکانی بەریتانیا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا و بەلجیکا ئەو تاوانەیان بە جینۆساید ناساندووە.


لێدوانی فەرمی: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ساڵیادی ئەو تاوانەی بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانمان هات، بۆ پشتیوانیکردنی بڕیاری هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، سبەی یەک خولەک دەوەستین و هاتووچۆ ڕادەگرین.


زانیاریی زیاتر: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت: بڕیارەکە بۆ هەموو سنووری پارێزگای سلێمانییە و پێویستە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆماوەی خولەکێک جوڵەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە ڕێگا سەرەکییەکان ڕابگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ