چوار وێستگەی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لە هەولێر دادەنرێن

شەیری بکە لە:
چوار وێستگەی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لە هەولێر دادەنرێن

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە ئاشكرای دەكات كە چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا لە هەولێر دادەنرێن.

 

بۆچی گرنگە: دانانی وێستگەی پێوانەكردنی كوالێتیی هەوا، هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ پێوانه‌كردنی بڕ و جۆری پیسكاره‌كانی هه‌وا بە شێوەیەكی ورد و زانستییانە بۆ دیاریكردن و لادانی سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پیسكردنی هه‌وا به‌پێی ڕاده‌ی كاریگه‌رییان، پاشان چارەسەركردنیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی داوە له‌سه‌ر دانانی چوار وێستگه‌ی نوێی پێوانه‌كردنی كوالێتیی هه‌وا له‌ هه‌ولێر.

 

زانیاریی زیاتر: كارەكە له‌ڕێگه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند پاش تاوتوێكردنی ده‌رخسته‌ی جیاوازی كۆمپانیا په‌یوه‌ندیداره‌كان، لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت.

شەیری بکە لە: