حیزبوڵڵا باكووری ئیسرائیل مووشەكباران دەكات

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا باكووری ئیسرائیل مووشەكباران دەكات

دیمەنێکی بۆردوومانە مووشەکییەکە- میدیای ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زیاتر لە 50 مووشەک و دوو درۆن لە باشووری لوبنانەوە ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کراون. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند مووشەکەکان ئاراستەی ناوچەی جەلیلی ڕۆژئاوا کراوە. 
زانیاریی زیاتر: جەلیلی ڕۆژئاوا کۆمەڵگایەکی نیشتەجێکردنی جووە هاوردەکانی ئیسرائیلە. 


زانیاریی زیاتر: ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکای ئاشکرای کردووە ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ خستنەخوارەوەی هەر مووشەکێک دەربڕیوە کە ئاراستەی ئیسرائیل بکرێن.


لە لایەكی دیكەوە: لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکاندا، سوپای ئیسرائیل شارۆچکەکانی یاتر و زەبقەین-ی لە باشووری لوبنان بۆردومان کرد.


وێنە گەورەكە: دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، ئێران و هێزە هاوپەیمانە هەرێمییەکانی بەڵێنی تۆڵەکردنەوەیان داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: