مانگی حەوتی ئەمساڵ 350 دۆنم ڕووبەری گۆیژە و ئەزمەڕ سووتاوە

شەیری بکە لە:
مانگی حەوتی ئەمساڵ 350 دۆنم ڕووبەری گۆیژە و ئەزمەڕ سووتاوە

سووتماکی چەند دارسنەوبەرێک بەهۆی ئاگرەکەی شەوی ڕابردوو، فۆتۆ: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 


گوتەبێژی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر دار سووتاوە کە تەمەنیان لەنێوان یەک ساڵ تا 70 ساڵە.


وێنە گەورەکە: ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی و بەدیاریكراوی لە گۆیژە و ئەزمەڕ زیادیانكردووە، ئەمەش زیانی بە ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە و ناڕەزایشی لێكەوتووەتەوە، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.


لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: لە مانگی حەوت دا ڕووبەری 350 دۆنم لە گۆیژە و ئەزمەڕ سووتاوە، بەوهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە دارەکان سووتاون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دارانەی سووتاون تەمەنیان یەک ساڵ، 20 ساڵ، 50 ساڵ، 70 ساڵ دەبێت.


لە لایەكی دیكەوە: دوێنێ ئاوات محەممەد، قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند: تاوەكو ئێستا نازانین هۆكاری ئەم ئاگرانە چییە، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا چوار تا پێنج ئاگر لە سنوورەكە كەوتووەتەوە، ئەمەش گومانی دروست كردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا ناتوانین بڵێین دەستی ئەنقەستە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: