لە باکووری کوردستان شارێک بە قوڵایی زیاتر لە 8200 مەتر لە ژێرزەوی دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەو شارەی لە ژێرزەوی دۆزراوەتەوە

ئەو شارەی لە ژێرزەوی دۆزراوەتەوە

ئاڤا نیوز

 

لە باکووری کوردستان بە قوڵایی زیاتر لە 8200 مەتر شارێک لە ژێرزەوی دەدۆزرێتەوە و دیواری هەندێک لە ژوورەکان بە وێنە ڕازێنراوەتەوە، وێنەی ئەستێرەی نووکدار، ئەسپ و دەستێکی گەورەی لەسەر نەخشێنراوە.

 

وێنە گەورەکە: لە شاری میدیاتی پارێزگای ماردینی باکووری کوردستان بە قوڵایی 8200 مەتر لە ژێر زەوی شارێک دۆزراوەتەوە کە پێک دێت لە 50 هۆڵ و بە توونێلێکی 120مەترییەوە بەستراوەتەوە، کۆی ڕووبەری شارەکە بە 900 هەزار مەتر چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: مەڕوان یاوز، بەرپرسی فەرمانگەکانی پاراستن و پشکنین لە شارەوانیی ماردین دەڵێت: زیاتر لە 8200 مەتر چوارگۆشەمان هەڵکەندووە و گەیشتووین بەو ئەنجامەی کە وا مەزەندە دەکرێت ئەمە گەورەترین شاری ژێرزەوی بێت تەنانەت ڕەنگە گەورەترین شاری ژێرزەویش بێت لە جیهاندا. 


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەڵکەندنەکە لە ساڵی 2020ـەوە دەستیپێکردووە، کاتێک شارەوانیی میدیات خەریکی پاککردنەوەی ژێرزەمینەکانی خانووەکان بوون تونێلێکیان دۆزیوەتەوە کە پانییەکەی کەمتر لە 170مەتر بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەندێک لە ئاماژەکانی ناو ئەو شارەی لە ژێرزەوی دۆزراوەتەوە نیشانی دەدەن کە مەسیحییەکان و جووەکان ئەوێیان کردووە بە پەناگەیەک بۆ خۆیان بۆ پەیڕەوکردنی ئاینە قەدەغە کراوەکەیان.

 

زانیاریی زیاتر: ماردین یەکێکە لەو شارانەی کە بە شوێنەوارە کۆنەکانی ناسراوە، لە ساڵی 1979 بەپێی ڕاپۆرتەکانی یونسکۆ هەر یەک لە شارەکانی قودس و ڤێنیسی ئیتاڵیا و ماردین ئەو شارانەن کە شوێنەوارە تەلارسازییەکانیان پارێزراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: