لە شەش مانگدا زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە

شەیری بکە لە:
لە شەش مانگدا زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز  


بەپێی ئاماری شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە.


وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاستی هەناردە و هاوردە لەڕێگەی دەروازە سنووریەکانی، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان، باشماخ و هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە بە ئاستێکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەریدەخات، لەمساڵدا لەڕێگەی 457 مۆڵەتەوە 80 هەزار و 399 ئۆتۆمبێل هێنراوەتە هەرێمی کوردستانەوە. هاوکات بەبەهای سێ ملیار و 220 ملیۆن و 60 هەزار دۆلار کاڵا هاوردەکراوە.


زانیاریی زیاتر: کۆی گشتی زیاتر لە 271 هەزار و 378 تۆن بووە، هەرچی تایبەتە بە کاڵای هەناردەکراو ئەمساڵ لەڕێگەی 96 مۆڵەتەوە زیاتر لە 55 هەزار و 672 تۆن کاڵا هەناردەکراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم شەش مانگە تیمەکانی چاودێری بازاڕ دەستیانگرتووە بەسەر 267 هەزار و 197 تۆن خۆراکی بەسەرچوو، پارەی پسووڵەی سزا 227 ملیۆن و 436 هەزار دینار بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: