وەزیری كاروباری شەهیدان: عێراق لە قەرەبووكردنەوەی خەڵكی كوردستان خۆی دەدزێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز  


وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی دەستی ڕژێمی بەعس دەڵێت "حكومەتی عێراق خۆی دەدزێتەوە".


لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پێشتر خەمڵاندن بۆ ئاستی زیانەكانی خەڵكی كوردستان لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس كراوە و ئێمەش جەختمان لێ كردووەتەوە، بەڵام حكومەتی عێراق، خۆی لە قەرەبووكردنەوەی خەڵكی كوردستان دەدزێتەوە.


زانیاریی زیاتر: لە هەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و گەڕاندنەوەی ڕووفاتی ئەنفاكراوان، هەفتەی داهاتووی سەردانی بەغدا دەكەین و ئەم بابەتە یەكێك دەبێت لە داواكارییەكانمان، هاوكات بابەتی قەرەبووكردنەوە خەڵكی كوردستانیش دەخەینە ڕوو. عەبدوڵڵا حاجی مەحموود وادەڵیت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: