ئیسرائیل:نامانەوێت شەڕەكە فراونتر بێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل:نامانەوێت شەڕەكە فراونتر بێت

یوواڤ گالانیت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، نامانەوێت شەڕ لە ناوچەکەدا فراوانتر ببێت، بەڵام ئامادەین بۆ هەر سیناریۆ و ئەگەرێک لە ڕوودانی پێکدادان و شەڕدا.


وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئیسماعیل هەنییەی لە تاران ڕاگەیاند، کاردانەوەکان بەڕادەیەکی بەرچاو زیاتر بوون و ئەگەری بەرفراوانبوونی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا هەیە.


لێدوانی فەرمی: یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند:"ئیسرائیل بەدوای فراوانکردنی بازنەی شەڕەکەدا نییە، بەڵام ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ هەموو سیناریۆکان بکات".


زانیاریی زیاتر: گالانت " ستایشی ئەو هێزانەی کرد کە شەوی ڕابردوو هێرشێکیان ئەنجامدا و سەرکردەیەکی حەماسیان کردە ئامانج".


گۆشەیەکی دیکە: محەممەد ڕەزا عارفی، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند " تاران هیچ نیازێکی نییە، لەدوای تیرۆرکردنی هەنییە لە تاران، کێشە و ئاڵۆزییەکان زیاتر پەرە پێبدات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: