دۆسیەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانەی  بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
دۆسیەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانەی  بەغدا دەکرێت

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


داتا و زانیارییەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجوومەنی ڕاژەی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوەی بۆکراوە و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.


وێنە گەورەکە: بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، ڕێکارەکانی بەهەمیشەیی کردنی  فەرمانبەرانی گرێبەست دەستیپێکردووە، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست دەگرێتەوە و تێچووەکەی 10 ملیار دینارە.


لێدوانی فەرمی: سەنگاو حەمە، یەکێک لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستە و بە ئاڤا نیوزی گوت: "داتا و زانیارییەکانمان ڕەوانەی ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق کراوە دوای وردبینی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکرێت ئەگەر لەلایەن حکومەتی  فیدڕالیشەوە پارەکە خەرج نەکرێت، هەوڵدەدرێت لە داهاتی ناوخۆ تەرخانبکرێت."


زانیاریی زیاتر: لەو 30 هەزار گرێبەستە 14 هەزار و 960 فەرمانبەریان سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی سێ جۆر گرێبەست کاردەکەن (دارایی، گەشەپێدان و ڕۆژانە) ئەوانەی لە گرێبەستی دارایین لە خزمەتگوزارییەکان وەک خانەنشین بوون سوودمەند دەبن، بەڵام دوو بەشەی دیکە ناگرێتەوە، لەگەڵ بەهەمشەیی کردنیان ئەو گرفتەش چارەسەر دەبێت.


باکگراوند: ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبووەنەوەی ژمارە 130ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە 08-05-2024 کرا، ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست گەڵاڵە کرا و لیژنەیەک بۆ بەدواداوچوون لەسەری پێکهێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ