ترەمپ: ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس ئابڕووچوون بوو

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس ئابڕووچوون بوو

دۆناڵد ترەمپ- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوو و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا چووە ڕیزی ئەو کەسانەوە کە ڕەخنە لە ڕێوڕەسمەکانی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریس دەگرن. 


وێنە گەورەکە: لە بەشێک لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵمپیادی پاریسدا نمایشێک ئەنجام درا کە بە 'بێڕێزیکردن' بە دوایەمین خوانی عیسای مەسیح لێکدرایەوە بەوەی کەسانی ناشایستە ڕۆڵی عیسای مەسیح و هاوەڵەکانیان دەبینی. 


لێدوانی فەرمی: ترەمپ ڕایگەیاند "من کەسێکی مێشک کراوەم، بەڵام پێموایە ئەوەی ئەوان ئەنجامیان دا ئابڕووچوون بوو."


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆر کەس و لایەن، بە تایبەتیش کریستیانەکان، لە سەر ئاستی جیهان ڕەخنەیان لەم نمایشە گرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان