ئیسرائیل داوای دوورخستنەوەی تورکیا لە ناتۆ دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل داوای دوورخستنەوەی تورکیا لە ناتۆ دەکات

ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز 


ئیسرائیل هەنگاوێکی دیکەی بۆ گەرمکردنی گرژییەکانی لەگەڵ تورکیا دەنێت، داوا لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ دەکات "تورکیا لە ناتۆ دووربخەنەوە".


وێنە گەورەکە: بە پێی هەواڵی چەند میدیایەکی تورکی، ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کە بە "پیاوی زیادکردنی گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە " ناودەبرێت، ڕێنمایی دیپلۆماتکارانی وڵاتەکەی کردووە "دەستبەجێ پەیوەندی بە هەموو ئەندامانی ناتۆوە بکەن"، بۆ ئەوەی تورکیا لە ناتۆ دووربخەنەوە. 


پەیامی فەرمی: کاتز، تورکیای تۆمەتبار کردووە بەوەی پەیوەندی بە "سەنگەری خراپەکاری" ئێرانەوە کردووە و گوتی:"ئەمریکا و جیهانی ڕۆژئاوا دەبێت ئەردۆغان شەرمەزار بکەن و ڕێگری لە کارە تێکدەرەکانی بکەن".


چی ڕوویدا: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی کرد، ئیسرائیل "چارەنووسی ئەردۆغانی بە چارەنووسی سەدام حوسێن چواند" و تورکیاش " نەتەنیاهۆ و کۆمەڵکوژییەکانی بە  هیتلەر".


باکگرواند: تورکیا لە18ی شووباتی 1952 ەوە بووە ئەندام لە ناتۆ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان