
وێنەی دەستگیرکراوەکان- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای میسان ژمارەیەک ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان" کە گرووپێکی توندڕەوی ئایینیی شیعە مەزهەبن دەستگیرکران.
وێنە گەورەکە: هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای میسان لە باشووری عێراق ژمارەیەک ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان" یاخود "عەلاهییەکان"ی دەستگیرکرد کە گرووپێکی توندڕەو و قەدەغەکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەفتە فاخر محەممەداوی، سەرۆکی پۆلیسی میسان، دەستگیرکردنی 10 ئەندامی گرووپی قوربانییەکان ڕاگەیاند.
زانیاریی زیاتر: لەفتە محەممەداوی دەڵێت: گرووپەکە ئیمامی عەلی دەپەرستن و ناوەناوە تیروپشک بۆ خۆ کردنە قوربانی دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپی "قوربانییەکان" یان "عەلاهییە" گرووپێکی تووندڕەون و ڕیوەڕەسمی نامۆ دەکەن و "باوەڕیان بە خودابوونی ئیمامی عەلی هەیە و بەتیروپشک ئەندامانی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ خۆکوشتن گوایە قوربانییە بۆ خودا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات