ژمارەیەک ڕێکخراوی کەرکووک داوای ڕێککەوتنی لایەنەکان دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 


ژمارەیەک ڕێکخراوی پارێزگای کەرکووک، داوا لە لایەنە سیاسییەکانی شارەکە دەکەن، لە پێناو خەڵکی ناوچە کوردستانییەکان ڕێکبکەون و لە زووترین کاتدا حکومەتی خۆجێی پێکبهێنن.


وێنە گەورەکە: 18-12-2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە پارێزگای کەرکووکیشەوە كرا، بەڵام تا ئێستا حکومەتی خۆجێی بۆ کەرکووک پێکنەهێنراوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 29-7-2024، ڕێکخراوەکانی پارێزگای کەرکووک بڵاویانکردەوە: پێویستە لە زووترین کاتدا ناکۆکییە سیاسییەکان لە پێناو خەڵکی کەرکووک وەلابنرێت، دروشمەکان بکرێن بە کردار و حکومەتی خۆجێی بۆ شارەکە پێکبهێنرێت.


زانیاریی زیاتر: زیاتر لە حەوت مانگە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کراوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردنەوە نەتوانراوە پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دابنرێت.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: