بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوایەكی خێرا دەكات

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوایەكی خێرا دەكات

دیمەنی ئەو ئاگرەی دوێنێ لە شاخی گۆیژە كەوتەوە- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی مەترسیی كەوتنەوەی ئاگری زیاتر، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی داوا دەكات ئەمشەو ڕێگای ئەزمەڕ و گۆیژە بەڕووی شۆفێران دابخرێت.


وێنە گەورەكە: کاتژمێر 3:05 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاگر لە چیای گۆیژە لە سلێمانی كەوتەوە، دوای چەند کاتژمێرێك تیمەكانی بەگریی شارستانی كۆنتڕۆڵیان كرد، بەڵام پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئاگر سەریهەڵدایەوە و جارێكی دیكە كۆنتڕۆڵ كرایەوە، لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی زۆری پووش و پاوان و دارسنەوبەر سووتان.

 

لێدوانی فەرمی: ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێستا ڕەشەبایەكی بەهێز شاری سلێمانی گرتووەتەوە و كە مەترسیی كەوتنەوەی ئاگر و تەشەسەندنی ئاگرەكە زیاتر دەكات بۆیە بۆ ڕێگریكردن لە كەوتنەوەی ئاگری دیكە، پێشنیازمان كردووە كە ئەمشەو رێگای ئەزمەڕ و گۆیژە بەڕووی ئۆتۆمبێل دابخرێت.


زانیاریی زیاتر: ئاماژەی بە ئەوەش دا ئێستا پێمان ڕاگەیێنرا كە ئاگرێكی دیكە لە سنووری گۆیژە كەوتووەتەوە و تیمەكانمان كۆنترۆڵیان كردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەك لەلایەن بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە پێكهێنراوە بۆ زانینی ئاستی زیانەكانی ئاگرەكەی ئەمڕۆی گۆیژە و هۆكارەكەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: