فشاری دەروونی دەبێتە هۆی سپیبوونی قژ لە تەمەنێکی کەمدا

شەیری بکە لە:
فشاری دەروونی دەبێتە هۆی سپیبوونی قژ لە تەمەنێکی کەمدا

وێنە؛ گێتی

ئاڤا نیوز 


کۆمەڵێک هۆکاری دیاریکراو، دەبنە هۆی سپیبوونی قژ کە پەیوەندی بە فشاری دەروونی و جیناتەکانەوە هەیە.


وێنە گەورەکە: قژی سپی بە نیشانەی پیربوون دادەنرێت، بەڵام هەندێک کەس لە تەمەنێکی بچووکدا قژیان سپی دەبێت، ئەمەش پەیوەندی بە هەندێک هۆکارەوە هەیە.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی Deutsche Welle لە ماڵپەڕی “Bounte”ی ئەڵمانییەوە بڵاویکردووەتەوە، پیربوون هۆکاری یەکەم و سەرەکییە بۆ سپیبوونی قژ، چونکە دەردانی میلانین لە جەستەدا کەم دەبێتەوە، ئەو ماددەیەی بەرپرسە لە پێدانی ڕەنگ بە قژ. لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا خانەکانی ناو قژ واز لە دروستکردنی میلانین دێنن و بەم شێوەیە ڕەنگی قژ کەم دەبێتەوە و نامێنێت و سپی دەبێتەوە.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆی ئەوەی هەندێک کەس زوو قژیان سپی ببێت: 
1-    جیناتەکان.
2-    فشاری دەروونی. 
3-    نەخۆشییە هۆرمۆنییەکان.
4-    کەمی ماددە خۆراکیەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: