منداڵان بە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی جگەر دەکوترێن

شەیری بکە لە:

چەتۆ محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

ئاڤا نیوز  


بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر، هەموو منداڵێک بە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی جگەر دەکوترێت.


وێنە گەورەکە: 28/7 ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی جگەرە، ساڵانە لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە بڵاودەکرێتەوە.


لێدوانی فەرمی: چەتۆ محەممەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: "هەڵمەتەکانمان بەردەوامن بۆ کوتانی منداڵان بە پێکوتەی دژە ڤایرۆسی جگەر و پشکنین بۆ ئەو کەسانەی نیشانەکانی ئەو نەخۆشیەیان هەیە".


ژمارەکان وادەڵێن: لە سنووری پارێزگای هەولێر  لە ساڵی 2022 دا 330 هەزار پشکنین کراوە ئەنجامەکانی بەمجۆرە بووە 676 حاڵەت لە جۆری B، 177 حاڵەت لە جۆری C تۆمار کراوە، لە ساڵی 2023 دا 344 هەزار پشکنین کراوە، 746 حاڵەت لە جۆری B، 173 حاڵەت لە جۆری C تۆمار کراوە، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 157 هەزار پشکنین کراوە ، 410 حاڵەت لە جۆری B، 91 حاڵەت لە جۆری C تۆمار کراوە.


باكگراوند: ڤایرۆسی جگەر پێنج جۆری سەرەکی هەیە و هەموویان کار لە جگەری مرۆڤ دەکەن، جۆری B و C مەترسیدارترین جۆرن و هۆکاری سەرەکی شێرپەنجەی جگەرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان