وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕەتی دەکاتەوە گەشتەکانی بەغدا بۆ بەیروت وەستابن

شەیری بکە لە:
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕەتی دەکاتەوە گەشتەکانی بەغدا بۆ بەیروت وەستابن

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراق. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا گەشتەکانی نێوان بەغدا بۆ بەیروت بە پێچەوانەوە وەستابێت.

 

وێنە گەورەکە: دووشەممە 29-7-2024 کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمانی بڕیاریدا سەرجەم گەشتەکانی بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان تاوەکو 5-8-2024 ڕابگرێت. هاوکات لە بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە گوایە گەشتەکانی نێوان بەغدا و بەیروت وەستاون.

 

لێدوانی فەرمی: مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەیروت بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و بە هیچ شێوەیەک گەشتەکان نەوەستاون یاخود ڕەتنەکراونەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بۆردوومانکردنی بەرزاییەکانی جۆلان، ئیسرائیل حیزبوڵڵای لوبنانی بە هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات. ئەمەش بووەتە هۆی هەڵکشانی زیاتری گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و هۆشداریی فراوانبوونی شەڕی غەززە دەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: