سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەوروپی گەشتەکانیان بۆ بەیرووت ڕادەگرن

شەیری بکە لە:
سێ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەوروپی گەشتەکانیان بۆ بەیرووت ڕادەگرن

فڕۆکەیەکی لوفتهانزای ئەڵمانی، سەرچاوە: travelweekly

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای فڕۆکەوانیی لوفتهانزای ئەڵمانی، ئیر فڕەنس و ترانسڤایا سەرجەم گەشتەکانیان بۆ بەیرووتی پایتەختی لوبنان ڕاگرت. 

وێنە گەورەکە: دوای بۆردوومانکردنی بەرزاییەکانی جۆلان، ئیسرائیل حیزبوڵای لوبنانی بە هێرشەکە تۆمەتبار کرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات. ئەمەش بووەتە هۆی هەڵکشانی زیاتری گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و هۆشداریی فراوانبوونی شەڕی غەززە دەدرێت. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لوفتهانزا ڕایگەیاندووە "بەهۆی پێشهاتەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە" بڕیاری داوە تا 5-8-2024 سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت ڕابگرێت.

لەلایەکی دیکەوە: کۆمپانیای فڕۆکەوانییەکانی 'ئیر فڕەنس' و 'ترانسڤایا' گەشتەکانیان بۆ بەیرووت تا ڕۆژی سێشەممە، 30-7-2024 ڕاگرتووە.

گۆشەیەکی دیکە: هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا و ئەڵمانیا هاووڵاتیانیان ئاگادارکردووەتەوە، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هەڵگیرسانی جەنگ وڵاتی لوبنان جێبهێڵن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حیزبوڵای لوبنانی نزیک لە ئێران پاڵپشتیی حەماس دەکات  لە دژی هێرشیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە ئەو هێرشەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلانی ئەنجام دابێت.

ئەمەش بزانە: دوێنێ یەکشەممە کۆمپانیای فڕۆکەوانی میدڵ ئێستی لوبنانی، گەڕانەوەی گەشتەکانی بۆ لوبنان دواخست، بێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: