مادورۆ بۆ سێیەمجار بە سەرۆکی ڤەنزوێلا هەڵبژێردرا

شەیری بکە لە:
مادورۆ بۆ سێیەمجار بە سەرۆکی ڤەنزوێلا هەڵبژێردرا

نیکڵاس مادورۆ دوای سەرکەوتنی قسە بۆ ژمارەیەک لایەنگری دەکات، وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا ڕاگەیێنرا و نیکڵاس مادورۆ، سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا، جارێکی دیکە بووەوە براوەی هەڵبژاردن.

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئەنجامەکان کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ڤەنزوێلا ڕایگەیاندوون، مادورۆ 51.2٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەمپێیە بۆ جاری سێیەم دەبێتەوە بە سەرۆکی وڵات. لە بەرامبەریشدا ئێدموندۆ گۆنزالێز 44.2٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

لێدوانی فەرمی: مادورۆ لە بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی قسەی بۆ ئاپۆڕای لایەنگرانی کرد و گوتی: دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەو "سەرکەوتنی ئاشتی و سەقامگیری و دادپەروەرییە". ڕاشیگەیاند فەرمانێک بۆ ئەنجامدانی "دیالۆگی مەزنی نیشتیمانی" دەردەکات.

بۆچوونی بەرامبەر: ئۆپۆزیسیۆن ڕایگەیاندووە بە ئەنجامەکان ڕازی نابێت و ئەوان توانیویانە 70٪ـی دەنگەکان بەدەستبێنن.

لەلایەکی دیکەوە: چیلی ڕایانگەیاندوە باوەڕکردن بە ئەنجامەکان "ئاستەم"ـە. هەروەها پیرۆ باڵیۆزی خۆی لە ڤەنزوێلا "بۆ ڕاوێژکردن" بانگهێشت کردووەتەوە. کۆستاریکاش سەرکەوتنی مادورۆی بە "ساختە" ناو بردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان