واشنتن حیزبوڵڵا بە هێرشەکەی جۆلان تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
واشنتن حیزبوڵڵا بە هێرشەکەی جۆلان تۆمەتبار دەکات

چەند ساتێک دوای بۆردوومانکردنی ناوچەیەک لە بەرزاییەکانی جۆلان، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

واشنتن، حیزبوڵڵای لوبنانی سەر بە ئێران لە هێرشە مووشەکییەکەی بەرزاییەکانی جۆلانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات کە کوژرانی 12 ئیسرائیلی لێکەوتەوە.

وێنە گەورەکە:  لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان، ئەمریکا هێرشەکەی بە دوژمنکاری دژی ئیسرائیل ناوبرد و حیزبوڵڵای لوبنانی تۆمەتبار دەکات، هەروەها جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات کردەوە. 

لێدوانی فەرمی: ئێدریەن واتسن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمریکا، هێرشەکەی بە" مەترسیدار" ناوبرد و گوتی: مووشەکەکان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حیزبوڵڵای لوبنانی ئاراستەی ئیسرائیل کراون و پێویستە جیهان سەرکۆنەی بکات.

لەلایەکی دیکەوە: کەمالا هاریس، بەربژێری سەرۆکی ئەمریکا لە "ئێکس"  بە هەمانشێوەی کۆشکی سپی سەرکۆنەی هێرشەکە کرد و حیزبوڵڵای لوبنانی تۆمەتبار کرد. 

باکگراوند: حیزبوڵڵای لوبنانی نزیک لە ئێران، لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە شەڕی حەماس و ئیسرائیلی بۆ سنوورەکانی لوبنان درێژکردەوە، بەو هۆیەوە 507 هاووڵاتی لوبنانی گیانیان لەدەست داوە و 104یان مەدەنین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: