هێڵی ئاسمانیی میدل ئێست گەشتەکانی گەڕانەوەی بۆ لوبنان دواخست

شەیری بکە لە:
هێڵی ئاسمانیی میدل ئێست گەشتەکانی گەڕانەوەی بۆ لوبنان دواخست

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی میدل ئێست

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای فڕۆکەوانی میدڵ ئێستی لوبنانی، گەڕانەوەی گەشتەکانی بۆ لوبنان دواخست، بێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە.

وێنە گەورەکە:  گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان زیادیان کردووە و ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی هێرشە مووشەکییەکەی  بەرزاییەکانی جۆلان دەکات کە بەهۆیەوە 12 ئیسرائیلی کوژران.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای فڕۆکەوانی میدڵ ئێست دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند، گەشتەکانی گەڕانەوە بۆ لوبنان تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە بەشێوەیەکی کاتی دەوەستێت، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ڕوون بکاتەوە.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتە هۆکارەکەی بۆ" مەترسی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ لوبنان" دەگەڕێننەوە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل حیزبوڵڵای لوبنانی بە تۆمەتباری هێرشەکەی جۆلان دەزانێت و حیزبوڵڵاش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: