پەرلەمانی عێراق: داخستنی مەلەفی ئاوارەکان دوو ساڵی پێویستە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق: داخستنی مەلەفی ئاوارەکان دوو ساڵی پێویستە

دیمەنی یەکێک لە کەمپی ئاوارەکانی خوارووی عێراق، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

بە گوێرەی لیژنەی کۆچبەرانی پەرلەمانی عێراق، مەلەفی داخستنی کەمپەکان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دوو ساڵی پێویستە.

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق بڕیاری گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ڕاگرت کە بڕیاربوو لە 30ی ئەم مانگە سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخات. 

 

لێدوانی فەرمی: شەریف سلێمان، ئەندامی لیژنەی کۆچبەران لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "داخستنی مەلەفی ئاوارەکان پێویستیی بە دوو ساڵ هەیە تاوەکو پێدوایستییە لۆجستییەکان لە پارێزگا کۆنترۆڵکراوەکان ئامادە بکرێن".

 

زانیاریی زیاتر: پلانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە ئاستی پێویستدا نەبووە، شەریف سلێمان وای گوت.

 

باكگراوند: تائێستا نزیکەی 26 هەزار و 500 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ژین، 22 هەزاریان لە دهۆکن و 4500 دیكه‌شیان لە هەولێرن

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: