ئیسرائیل حیزبوڵای لوبنان بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل حیزبوڵای لوبنان بۆردوومان دەکات

دیمەنی بەرزبوونەوەی دووکەڵ بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە تۆڵەی هێرشەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان، هێرشیان کردووەتە سەر حیزبوڵڵای لوبنان.

 

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل حیزبوڵڵا بە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان تۆمەتبار دەکات، بووەتە هۆی کوژرانی 12 هاووڵاتی ئیسرائیلی.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکەیان لە کاتی شەودا کردووەتە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و قووڵاییەکانی لوبنان و چەند کۆگەیەکی چەکی حیزبوڵڵایان کردووەتە ئامانج.

 

زانیاریی زیاتر: حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتیکردووەتەوە ئەنجامدەری هێرشەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان بوو بێت. 

 

لە لایەکی دیکەوە: نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان داوای ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن لە لایەنەکان دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان