ئیسرائیل هەڕەشەی شەڕی سەرتاسەری لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هەڕەشەی شەڕی سەرتاسەری لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان دەکات

هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئیسرائیلی لەو شوێنەی لە بەرزاییەکانی جۆلان بۆردوومان کراوە، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


 دوای هێرشە مووشەکییەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان، ئیسرائیل حیزبوڵڵای لوبنان بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی شەڕی سەرتاسەری دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "حیزبوڵڵا هێڵی سووری تێپەڕاند و لە شەڕێکی سەرتاسەری نزیک دەبینەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو بەرزاییەکانی جۆلان لە لوبنانەوە بە چەند مووشەکێک بۆردوومان کرا، بەهۆیەوە 11 ئیسرائیلی کوژران و 34ی دیکە بریندار بوون. هەرچەندە حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتی دەکاتەوە هێرشەکەی کردبێت، بەڵام ئیسرائیل پەنجەی تۆمەتی بۆ ڕادەکێشێت.

 

لەلایەکی دیکەوە؛ بینامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە بە سەردانێکی فەرمی لە ئەمریکایە، دوای ئەوەی بە هێرشەکەی زانیوە، دەستبەجێ فەرمانی گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل دەرکردووە. 

کاردانەوەکان: ئەڤیگدۆر لیبەرمان، سەرۆکی پارتی ئیسرائیل بەیتێنو ڕایگەیاند: "ئەو کەسەی بەرپرسیارە لە کوشتنی زۆرێک لە منداڵەکانی مەجدەل شەمس، نەسروڵڵایە و کاتی ئەوە هاتووە  باجەکەی بدات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان