لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بەرزاییەکانی جۆلان 11 ئیسرائیلی کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تەممووز

چەند ساتێک دوای بۆردوومانکردنی ناوچەیەک لە بەرزاییەکانی جۆڵان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شارۆچەکەی مەجدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلان، بەهۆیەوە 11 ئیسرائیلی کوژران و 34ی دیکە بریندار بوون، حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕەتی دەکاتەوە هێرشەکەی کردبێت.
وێنە گەورەکە: هێرشە مووشەکییەکە لە لوبنان کراوە، هەرچەندە حیزبوڵڵای لوبنان کە گرووپێکی چەکداریی نزیک لە ئێرانە، ڕەتی دەکاتەوە هێرشەکەی کردبێت، بەڵام ئیسرائیل بە بەرپرسیاری دەزانێت.
بۆچی گرنگە: دوای ئەم هێرشە مەترسی دروستبوونی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لەئارادایە، بە هەڵگیراسانی ئەم شەڕە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێلی بن، بەرپرسی فریاکەوتنی مەجدال شەمس ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکەوە 11 کەس گیانیان لەدەست داوە، 34ی دیکە بریندارن و 17 لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت: "بەتووندی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک میدیای دووژمن و پلاتفۆرمە میدیاییە جیاوازەکانەوە باس دەکرێن، سەبارەت بە بۆردوومانکردنی مەجدال شەمس، ئێمە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بەو ڕووداوەوە نییە".
ئەمەش بزانە: بەرزاییەکانی جۆڵان دەکەوێتە سێگۆشەی سنووری نێوان ئیسرائیل و سووریا و ئوردن و لەژێر دەستی ئیسرائیل دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران "هۆشداریی" بە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەدات