چالاکوانانی بواری ژینگە پارکێکی هەولێر پاک دەکەنەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز  


ژمارەیەک لە چالاکوانانی بواری ژینگە، هەڵمەتێکی پاککردنەوەی پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمانیان ئەنجامدا.


وێنە گەورەکە: رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە و بەشێک لە لایەنە ژینگەییەکانی هەولێر، لە هەڵمەتێکدا پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمانیان لە زبڵ و خاشاکی ئەو گەشتیار و سەردانیکەرانی سەردانی پارکەکەیان کردبووە پاک کردەوە.


لێدوانی فەرمی: دەشتی مەنتک، سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکە بە ئاڤانیوزی گوت: مەبەستمان لەو هەڵمەتە هۆشیار کردنەوەی ئەو کەسانەیە سەردانی پارک و شوێنە گشتییەکان دەکەن، پارێزگاری لە پاکڕاگرتنی ژینگە بکەن و زبڵ و خاشاک فڕێنەدەن.


زانیاریی زیاتر: پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان گەورەترین پارکە لە پارێزگای هەولێر و لەسەر ڕووبەری 800 دۆنم زەوی دروست کراوە و کەوتووەتە رۆژئاوای شاری هەولێر، ڕۆژانە خەڵکێکی زۆری هەولێر و دەوربەری و گەشتیاران ڕووی تێدەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان