ئەمریکا تەنها 90 ڕۆژ بۆ تیکتۆک دادەنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا تەنها 90 ڕۆژ بۆ تیکتۆک دادەنێت

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


جارێکی دیکە وەزارەتی دادی ئەمریکا داوای کرد، دەبێت تیکتۆک بفرۆشێت ئەگەرنا ڕووبەڕووی قەدەغەکردن دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: مشتومڕەکان لە ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک بەردەوامە و لە تازەترین لێدواندا وەزارەتی داد داوا دەدات خاوەنداریەتی تیکتۆک لە چینەوە بگۆڕدرێت و کەسێکی دیکە بیکڕێت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: پارێزەری کۆمپانیای تیکتۆک لە دادگەی فیدراڵی واشنتنن ڕایگەیاندووە ئەم بڕیارە مافی ئازادی قسەکردن لە خاوەن هەژمارەکان کەم دەکاتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی داد ڕایگەیاند: "بابەتی خاوەنداریەتییەکە پەیوەندی بە  بابەتی ئازادی ڕادەربڕینەوە نییە و ترسەکە بابەتی هەواڵگرییە، ئامانجی ئەم یاسایە دڵنیابوونە لەوەی گەنجان و بەساڵاچووان، هەموو کەسێک لە نێوانیاندا بتوانن بە شێوەیەکی سەلامەت پلاتفۆرمەکە بەکاربهێنن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان