لە مەغریب ژمارەیەک تووشبوونی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە مەغریب ژمارەیەک تووشبوونی نوێ بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت

وێنەی پشکنینی کۆرۆنا - ئەرشیف

ئاڤا نیوز 


لە ماوەی هەفتەیەکدا لە مەغریب ژمارەیەک حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە، کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.


وێنە گەورەکە: سەرەڕای دۆزینەوەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کە لە سەرەتای ساڵی 2020 بەشێوەیەکی فراوان لە جیهاندا بڵاوبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدان لە وڵاتان تۆمار دەکرێت.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتیی مەغریب ڕایگەیاند: " لە  ماوەی 20 تاوەکو 26ی ئەم مانگە پێنج تووشبوو و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی کۆرۆنا تۆمار کراوە".


ئەوەی پیویستە بیزانیت: ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە مەغریب گەیشتووە یەک ملیۆن و 279 هەزار و 394 حاڵەت لە دوای ڕاگەیاندنی یەکەمین حاڵەتی تووشبوون لە مەغریب لە دووی ئازاری 2020 ەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ