ڤیتامین دی دەتوانێت لە دوای تەمەنی 20 ساڵی باڵات بەرز بکات

شەیری بکە لە:
ڤیتامین دی دەتوانێت لە دوای تەمەنی 20 ساڵی باڵات بەرز بکات

وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز  


جۆرەکانی خۆراک و شێوازی ژیان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە باشکردنی گەشەکردن لە کاتی منداڵی و هەرزەکاریدا، دەرکەوتووە ڤیتامین دی  دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر درێژبوونی باڵا.


وێنە گەورەکە: باڵا بە شێوەیەکی گشتی لە هەندێک کۆمەڵگەدا پەیوەندی بە سەرنجڕاکێشی و لەشجوانی و پێگەی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێیەكی کولتووری گشتی بۆ تاکەکان بۆ ئەوەی هانیان بدات تا بیانەوێت باڵایان بەرزبێت.


بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاوکردووەتەوە: گەیشتن بە باڵایەکی بەرز لەوانەیە ببێتە هۆی  نیگەرانییەکی سەرەکی زۆرێک لە تاکەکان، ڤیتامین دی پێویستە بۆ تەندروستی و گەشەی ئێسک، چونکە یارمەتی هەڵمژینی کالیسیۆم و کانزابوونی ئێسک دەدات. لە کاتی منداڵی و هەرزەکاریدا کاتێک ئێسکەکان هێشتا بەردەوامن لە گەشە کردن.


ئەوەی پێوستە بیزانیت: جگە لەوەی ڤیتامین دی بە شێوەیەکی گونجاو پشتگیری تەندروستی گشتی ئێسک دەکات، هەروەها خۆراکی هاوسەنگ کە دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان، خەوی گونجاو، چالاکیی جەستەیی بەردەوام و یۆگا، کاریگەریەکی زۆریان لەسەر گەشەی باڵا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان