مەترسی داعش سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەگەیێنێتە نەینەوا

شەیری بکە لە:
مەترسی داعش سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی دەگەیێنێتە نەینەوا

فالح فەیاز لە نەینەوا - وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


به‌ هۆی مه‌ترسی دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش له‌ سووریاوه‌ بۆ عێراق، سەرۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گەیشتە پارێزگای نەینەوا.


وێنە گەورەكە: هه‌سه‌ده‌ سەدان چەكدار و ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە زیندانەكانی ئازاد كردووه‌ و مەترسی پەڕینەوەیان هه‌یه‌ بۆ پارێزگای نەینەوا، ئەمەش هەواڵگری عێراق پشتڕاستیكردووەتەوە هەرچەندە هەسەدە ڕەتیدەكاتەوە.


لێدوانی فەرمی: فالح فەیاز، بەرپرسی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی گەیشتە نەینەوا و ڕایگه‌یاند: "پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بەردەوام بن له‌ ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە لە ناوچە بیابان و سنوورییەکان دژی تیرۆرستانی داعش" .


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا هێزێكی زۆری سوپای عێراق، لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیركراون بۆ ڕێگریكردن لە هەر هێرشێكی چه‌كدارانی داعش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: