لە ئەنبار نووسراوێک بە مۆری ڕژێمی بەعس دەردەکرێت

شەیری بکە لە:
لە ئەنبار نووسراوێک بە مۆری ڕژێمی بەعس دەردەکرێت

نووسراوی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار کە مۆری ڕژێمی بەعسی لەسەر بووە

ئاڤا نیوز

 

 

ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بڕیارێک دەردەکات و لە نووسراوەکەدا مۆری کۆنی ڕژێمی بەعس بەکارهێنراوە.

 

وێنە گەورەکە: عومەر دەبوس، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار، بڕیارێکی بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە دژی ئەو فەرمانبەرانە داوە کە لە کارگێڕی ئەنجوومەنی پارێزگاکەن، بەڵام لەبڕی مۆری ئێستا، مۆری کۆنی سەردەمی ڕژێمی بەعسی بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە بەکارهێناوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە، لە سێ کەس پێکهاتوون و پێویستە لەماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بهێنن. ئەو نووسراوەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار کە مۆرە کۆنەکەی لەسەرە، حەوتی ئەم مانگە دەرچووە و ڕۆژێک دواتریش لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەوە، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەکە دراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان