تەنیایی مرۆڤ تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات

شەیری بکە لە:
تەنیایی مرۆڤ تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک دەکات

پیاوێک دۆشداماوە و بەدەست تەنیاییەوە دەناڵێنێت. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

شارەزایان ڕایدەگەیێنن، تەنیایی دەبێتە هۆی دروستبوونی کۆمەڵێک نیشانەی مەترسیدار لەسەر تەندروستیی جەستە.

 

وێنە گەورەکە: ژیانکردن بۆ ماوەیەکی درێژ بە تەنیا دەبێتە هۆی کۆمەڵێک نیشانەی مەترسیدار لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، ڕەنگە ڕاستەوخۆ هەستی پێنەکەیت، بەڵام کاریگەرییەکی درێژخایەن لەسەر تەندروستی بەجێدەهێڵێت.

 

لێدوانی فەرمی: دەیڤید ڕۆبسۆن، پسپۆڕی دەروونی دەڵێت: چارەسەری کۆتایی بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکان هاورێیەتییە.

 

کاریگەری و لێکەوتەکانی: ژیانکردن بە تەنیا جگە لەوەی دەبێتە هۆی ئازاری سۆزداری کاریگەری لەسەر تەندروستیش دەبێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە، نەخۆشیی لەبیرچوونەوە، هەوکردن و مەینبوونی خوێن زیاد دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان