دوو پڕۆژەی گرنگی تەندروستی لە ئیدارەی ڕاپەڕین دەکرێنەوە

شەیری بکە لە:

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا دوو پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی كرانەوە.
 
وێنە گەورەکە: دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تەندروستی كه‌ بریتین له‌ لە سەنتەری فریاکەوتنی خێرای (122) لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشی فریاکەوتن لە ناحیەی سەنگەسەر، خرانە خزمەت هاونیشتمانیانی سنوورەكە.

 

لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە قەزای ڕانیە ڕایگەیاند: پڕۆژەی یەکەی فریاکەوتن لە ناحیەی سەنگەسەر، كە ئەمڕۆ خرایە خزمەت هاونیشتمانیان تێچووەكەی زیاتر لە 200 ملیۆن دینار بووە و یەكەی فریاكەوتنی 122ش لە ڕانیە بە هەمان شێوە ئەمڕۆ خرایە خزمەت دانیشتووانی سنوورەكە.

 

زانیاریی زیاتر: لە داهاتوویەكی نزیكدا باڵەخانەی بەشی فریاكەوتنی نوێ لە ڕانیە لەسەر بودجەی حكومەتی عێراق بەڕووی دانیشتووانی سنوورەكە دەكرێتەوە، وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێداویستییە پزیشكییەكان دابین دەكات. وەزیری تەندروستی وای گوت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: